بيساراني
 
kurdland
كئ وه كوومن ساردوگه رمي روژگاري چيشتوه -گاله ده شتي گه رمه سيروگاله كويستاني گه دم ----هيمن---- دلم ته نگه وچه ووم تاره ورئ م دوور-وه كووس كه فتي ووه چارناچار-تونيش ئووشي،نيه ده ردت له گيانم-شه راوو ئه رنه مه ن ساقي خه رگ بار --په رته و

 
 


مەولەوی تاوەگۆزی دەفەرموێ: های رەحمەت ئەو قەبر سەودایی کامڵ / سەرمەشق مەینەت، بێساران مەنزڵ/ "یانە وێرانی هەر وەمن ئامان/ مەتاووگێرتەی کەسێوتەر دامان". ئەوە ئەم بەیتەی مەولەوی رۆمی وەبیر دێنێتەوە کە دەفەرموێ: هفت شهر عشق را عطار گشت * ما هنوز اندر خم یک کوچه‌ایم. سەودایی کامڵ-ی تاوەگۆزی هەر هەمان گەڕیدەی حەوت شاری ئەوینی مەولەوی رۆمی‌یە.

مەولەوی مەزن (تاوەگۆزی) زۆر هۆگری شیعری شاعیری مەزنی رۆمانتیکی کورد بێسارانی بووە و کاریگەری بێسارانی لەسەر مەولەوی ئاشکرایە. ئەم بابەتە هەڵدەگرێ وتاری پاراوی لەسەر بنووسرێ و لێکدانەوەی وردی بۆ بکرێت. کە وایە پیاوی خۆی گەرەکە! بەڵام داخەکەم هەر نەک ئەم لێکۆڵینەوانە لە ناو ئەدەبیاتی کوردیدا کەمن، یان هەر نین،  خەفەتی مەزنتر ئەوەی کە کەمترین هەمیەت بەو پیاوە مەزنانە دەدرێ. کەچی دەبینی کابرا هەڵدەستێ و دادەنیشێتەوە: ژیان و بەسەرهاتی فڵانی بنی فڵان، ژیان و شیعرەکانی فیساری بنی فیسار. ئەو فڵان و فیسارەش زۆر چەلان ئەگەر لە تای تەرازووی ئەم دوو بەیتەی بێسارانیان نێی تەپَلی سەریان لە بن میچ دەکەوێ: (فەرهاد هەر سەنگش تاشا بە تیشە/ مەجنوون کۆگەردیش کەردەبی پیشە/ من زەڕَِيو دەردم ها نە دەرووندا/ وەختەن نەجد بدۆ وەبێستووندا). ئیتر باسی حەزرەتی مەولەوی هەر ناکرێ. دە فەرموو شێت مەبە: (دیسان دەس چەرخ ها نە کاردا/ تای تانتەی دووریش وستەن وە داردا...... یەند دیان وەو ڕا تۆ مەی نە پێشدا/ دیدەی دڵ نیگا نەمەندەن تێشدا....... دڵ پەی دیدەنیت کام خەڵوەت سازۆ؟ / تۆی دیدەیچم بی، مەردم نمازۆ!)

ئەوە هەر دەمکردنەوەی برینێکی ناو دڵمە و ئەگینا باسەکە قورسە و من دەرەقەتی نایەم. لەم وەرزی خەزانەدا، بۆ متفەڕک، شیعرێکی بێسارانی دادەنێم:

پایز ئاماوە...............
ئەودی نەو پایز جە نەو ئاماوە
بلەریان سەر تەرز وەوڕا ئاماوە
عاشقان سەودای دەروون تاوناوە
قافڵەی سوەیل زیا جە یەمەن
کەردەوە سێوئەنگ تەمامی چەمەن
تەبەق تەبەق هەور سیای دوودی تەم
نەم دا سەر زەمین بە سێڵاتی خەم
پەل پەل مەڕێزۆ مەگنۆ نە رووی سەنگ
بە ئەمری خالیق بێ‌دەوا و بێ‌دەنگ
بەیان بوینان دەردەداری دەرد
خەزانی زایف، زافەرانی رەنگ
وەشڵە بە خەزان پەی وێش مەبۆ زەرد
ئەو جە وادەی وێش، من جە تاوی دەرد



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:






ارسال شده در تاریخ : 30 دی 1391برچسب:, :: 4:7 :: توسط : "رضاسيدرشيد"

درباره وبلاگ
كورده ئه م سه رمه سه ريكه پرله سه وداي نيشتمان- چاوه كانم بؤكزي كوردانه ئه شكي ديته خوار
موضوعات
آخرین مطالب
نويسندگان
پيوندها

تبادل لینک هوشمند
برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان تحليل مسايل روز و آدرس nian.LoxBlog.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.






ورود اعضا:

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 288
بازدید دیروز : 5
بازدید هفته : 294
بازدید ماه : 1995
بازدید کل : 101534
تعداد مطالب : 621
تعداد نظرات : 9
تعداد آنلاین : 2